سەرۆک کۆمار: راپەڕینی 1991 وەرچەرخانێک بوو بەرەو رزگاربوون لە ستەمکاری

سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، راپەڕینی ئازاری ساڵی 1991، وەرچەرخانێک بوو بەرەو رزگاربوون لە نادادپەروەری و ستەمکاری.

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لە 34ـەمین ساڵڕۆژی راپەڕینی جەماوەریی شاری سلێمانی لە 7ی ئازاری 1991 و شارەکانی کوردستان و باشووری وڵات، قوربانییە گەورەکانی گەلی سەربەرزمان وەبیردێنینەوە، لە دژی ئەو نادادپەروەری و ستەمکارییەی کە لەلایەن رژێمی پێشووەوە دەکرا، چونکە ئەم قوربانیدانانە بووە هۆیرزگارکردنی شارەکانی ناوچەکە و ناوچە فراوانەکانی باشوور لە چنگی رژێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکەم پریشکی ەاپەڕین لە شاری ەانیە دەستیپێکرد، دەروازەی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، کە خاڵی وەرچەرخانی پێکهێنا بەرەو رزگارکردنی شارەکانی دیکە لە نادادپەروەری و ستەمکاری و دامەزراندنی سیستمێکی پەرلەمانیی دیموکراسی و فرەیی، بەو هیوایەی ئەم بۆنەیە ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی لەنێوان گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکان. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی راپەرینی 1991 و درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی و لە ڕێگای كارتێكەوە دابەشدەكرێت و…
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share