راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئافرەتێك سكاڵای تۆماركرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێكی بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە،”دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لە لایەن تیمەكانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشانكراو دەستگیركراو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پۆلیسی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات، “تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە هۆشیارییەوە بەكاربهێنن و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو بۆ كەس نەنێرن، بۆ ئەوەی تووشی كێشە و گرفتی جۆراوجۆر نەبنەوە، لە كاتی بوونی هەر كێشەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بكەن بە ژمارە 07508088080”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مندالێکی تازە لەدایکبوو لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنێتەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا – پۆڵەندا دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share