پۆلیسی راپەڕین: دوو تۆمەتبار بە ئامێرێکی ئاسارەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ئامێرێکی ئاساریان پێبووە و ویستوویانە لەناو بازاڕدا ساغیبکەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی پۆلیس لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، بە هاوکاریی زانیاریی هەواڵگریی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ئامێرێکی ئاساریان پێبووە و دەیانویست لەناو بازاڕدا ساغیبکەنەوە.

دەشڵێت، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەستیشگیرا بەسەر ئامێرەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادگا و پۆلیسدا، دانیاننا بە تاوانەکەیاندا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی 24 لە یاسای شوێنەوار، راگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share