مەیامی ڕیمۆنتادای سێڵتیکسی پوچەڵکردەوە و گەیشتە فاینەڵ

تیمی میامی هیت بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر بۆستن سێڵتیکس تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش بلیتی یاریی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بڕی.

مەیامی هیت لە حەوتەم یاریی قۆناغی نیوەی کۆتایی (NBA) بۆستن سێڵتیکسی ڕاگرت، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 103-84 لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یارییەکەی لێبردەوە.

مەیامی لە سێیەم یاریی سەرەتای قۆناغی نیوەی کۆتاییدا بردنەوەی تۆمارکرد، بەڵام سێڵتیک ڕیمۆنتادایەکی مێژوویی کرد و سێ یاریی کۆتایی لێبردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەوپێیەش دوو تیمە زەبەلاحەکە ناچاربوون یاریی حەوتەم و یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن.

مەیامی هیت حەوتەم جارە لە مێژووی خۆیدا دەگاتە یاریی کۆتایی و تاوەکو ئێستا سێ ناسناوی بەدەستهێناوە، لە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەشدا ڕووبەڕووی دێنڤەر ناگێتس دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌کانی مه‌درید ڕه‌خنه‌ له‌ زێدان ده‌گرن: پێکهاته‌که‌ت په‌کیکه‌وتووه‌

ڕۆژنامه‌ ناوداره‌کانی مه‌درید هێرشی توندیان کردووه‌ته‌سه‌ر ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ستراتیجی خولانه‌وه‌ی یاریزانانیان به‌ لاواز…
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانی هالاند، به‌ڵام..

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یه‌کێکه‌ له‌و یانه‌ زه‌به‌لاحه‌ ئه‌وروپیانه‌ی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجییه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڵام له‌ ڕووی…
Total
0
Share