سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە یۆنامی دەكات لە هەوڵەكانی بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكانی هەولێر-بەغداد بەردەوام بێت و دەشڵێت، چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجاره‌كى و گشتگیرى كێشه‌كانى هەردوولا كلیلی سه‌قامگیریى عێراقە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم هیواى خواست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له هاندانى هه‌ولێر و به‌غداد بۆ سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیاندا هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بێت.
وتیشی، “چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجاره‌كى و گشتگیرى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد، كلیلى سه‌قامگیریى عێراق و پێكه‌وه‌ژیانه و به ڕه‌چاوكردنى دۆخى سه‌ختى وڵات و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه عێراقییه‌كان به گیانێكى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتنه‌كانیش جێبه‌جێ بكرێن”.
ئەو وتانەی سەرۆكی هەرێم ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیەدا بوو لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم لای خۆیەوە پلاسخارت جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كى باشى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه، هه‌روه‌ها پشتگیریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و هیواى خواست كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.