خلێفی بە توڕەییەوە بۆ نێیمار: ئەوەی کردت ئابڕوچوونە

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان، جوڵەیەکی نێیمار بە سوکایەتیکردن لەقەڵەمدەدەن و توڕەییان بەرامبەری نیشانداوە.

لە دوایین یاریی یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر ستراسبۆرگ، نێیمار بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد، تەنانەت وەک بینەرێکیش لەنێو یاریگای “جیروم بریسارد” ئامادە نەبوو.

پاساوی بەڕازیلییەکە ئەوەبوو، کە کێشەی گەشتکردنی هەبووە، بەڵام ڕۆژێک دوای ئەوە لە پێشبڕکێی مۆناکۆ “فۆرمولا 1” بەرچاو کەوت.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، نێیمار بەم جوڵەیە ئیستیفزازی ئیدارەی پاریس سان جێرمانی کردووە، بەڕێوەبەرانی یانەکەش توڕەییان بەرامبەری نیشانداوە و پێدەچێت ئەم کێشەیە کەلێنێکی گەورە دروست بکات و بابەتی فرۆشتنی لە مشتومڕەوە بکاتە ڕاستی.

بابەتی پێشتر

تەمەنی بەرپرسیارێتیی تاوان لە عێراق بەرزدەکرێتەوە، چی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە؟

بابەتی دواتر

پێرێز سەحنەکەی ڕووەو بەڕازیل جوڵاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share