ستران عەبدوڵا: بە گوفتار و بە کردار خیانەت زۆر خەرج دەکەن

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە نوسینێکدا دەڵێت، مەرد و رەند نابێت بە موناسەبە و بێ موناسەبە ناپاکی و خیانەت زۆر خەرج بکات، ئەگەرنا وشەکە بەهای نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەدەستدەدات.

ستران عەبدوڵا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، “بە گوفتار و بە کردار خیانەت زۆر خەرج دەکەن، ناپاکی زۆر دێننە ناو باسەکانەوە، مەرد و رەند نابێت بە موناسەبە و بێ موناسەبە ناپاکی و خیانەت زۆر خەرج بکات، ئاخر دوایی وشەکە دەسوێت، ژەنگ دەبات  و بەهای نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەدەستدەدات”.

دەڵێت، “تەنانەت لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا مرۆڤ زۆر تەڵاقی لەسەر زاران بوو، لە گەمەی  دامە و دۆمینە تا دەگات بە قورسی قومار خۆشیی لێهات و  بەکاری هێنا،  ئێ دوایی هەڵە دەفەرمێ و تێدەکەوێت، بە چەشنێک سەد مارە بە جاش چاک و راستیناکاتەوە”.

لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی هەروەها نووسیویەتی، “بەرێزان کەم لە کار و کاردانەوەدا ئەم دەستەواژە هەستیارانە خەرج بکەن، راستییەکەی هەر برینی خەڵک نەکولێننەوە و خۆتان  نەیکەنەوە بیریان ئیتر خۆی لە خۆیدا بەسە و کوردایەتی سەلامەتە”.

لە کۆتاییدا ستران عەبدوڵا دەڵێت، “خەرجی مەکەن، .. بۆ ئایندەی کوردستان بەها دەگمەنەکان بە دەستەواژە دەگمەنەکانەوە پایەدارن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە ئەنجامبدرێت

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای…
زیاتر ببینە

کوالێتیی کۆنترۆڵ: پشکنینی بەرهەمی ناوخۆ توندە و ئاسانکاری بۆ بەرهەمی دەرەوە دەکرێت

بەڕێوەبەری کوالێتیی کۆنترۆڵی پیشەسازی ڕایگەیاندووە، بەڕێنماییەکانی عێراق پشکنین بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ دەکرێت و هەنگاوەکانی زۆر توندن، بەڵام پشکنین…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجامدەدرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share