وتەبێژی کارەبای سلێمانی: وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانیی نابێت

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی بۆ دەستکەوتنی کارەبا پشت بە سەرچاوەی دیکە دەبەستین، راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکانی هەرێم کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی نابێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پشتبەستنی ئێمە بە بەنداوەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وەک یارمەتیدەرە، چونکە 95% پشت بە وێستگە غازییەکان دەبەستین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی نابێت.

وتەبێژی کارەبای سلێمانی باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا 18-19 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان، تا 15 ی ئەم مانگەش هەر بەو شێوەیە دەبێت، بەڵام لەوە بەدوای بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهیلیەکان دەگۆڕێت و بەهۆی زۆری خواستیش لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی کەمتردەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ هاوپەیمانان: بوونی ستراتیژێکی نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستە

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، گرنگیی ھەماھەنگیی ئەمنیی ھاوبەشیان لە نێوان…
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ مه‌خمور ده‌ستبه‌كاربوو

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئەمڕۆ له‌ مه‌خمور ده‌ستبه‌كاربوو. غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share