گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەدەچێت

بەیانیی ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستیپێکرد، بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 8ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ کراونەتەوە.

رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان لە خولی یەکەمی چواردەی مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ناوخۆی تورکیادا لەسەدا 88 و لە دەرەوەی وڵاتیش لەسەدا 49 بووە.

زیاتر لە 64 ملیۆن تورک مافی دەنگدانیان هەیە لە نزیکەی 192 هەزار بنکەی دەنگدان.

ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ، پێچەوانەی راپرسییەکان لە 14ی ئایاردا لە قۆناغی یەکەمدا بە نزیکەی پێنج خاڵ لە پێشەوەی کەمال کلیچدارئۆغڵوی رکابەریەوە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی لەسەدا %50ی پێویست بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە خولی یەکەم بەدەستبهێنێت.

کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنە کە لە شەش پارت پێکهاتوون، هەروەها سەرۆکایەتیی پارتی گەلی کۆماری دەکات، کە لەلایەن دامەزرێنەری تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزراوە، هاوپەیمانێتییەکە دوای بردنەوە چاوەڕواننەکراوەکەی ئەردۆغان هەوڵدەدات ئەم گەڕە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سینان ئۆگان، کاندیدی پلە سێی سەرۆکایەتی کۆماری، کە سەروو نەتەوەپەرستە، ڕایگەیاندووە، لەسەر بنەمای “خەباتی بەردەوام (دژی) تیرۆر” پاڵپشتی ئەردۆغان دەکات، بە ئاماژەدان بە گروپە لایەنگرەکانی کورد. ئۆگان لەسەدا 5.17ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ناسیۆنالیستێکی دیکە بەناوی ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی دژە کۆچبەری زەعفەر، ڕێککەوتنێکی ڕاگەیاند کە پشتیوانی پارتەکەی بۆ کلیچدارئۆغڵو ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕایگەیاندبوو کۆچبەرەکان دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە لەم مانگەدا بەڕێوەچوو، پارتی زەعفەر 2.2%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

راپرسییەک کە لەلایەن رێکخراوی توێژینەوە و راوێژکاریی کوندا ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە پشتیوانیی چاوەڕوانکراو بۆ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی دووەمدا 52.7% دەبێت، لەکاتێکدا بۆ کلیچدارئۆغڵو 47.3% دەبێت، راپرسییەکە لە 20/21ی ئایار ئەنجامدراوە، پێش ئەوەی ئۆگان و ئۆزداگ هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن

وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، لە…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
زیاتر ببینە

سانا: ئەمریكا سەدان تانكەر “نەوتی دزراو”ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە

ئاژانسێكی هەواڵی سوری ئاشكرایكردووە، “هێزەكانی ئەمریكا سەدان تانكەری نەوتیان لە سوریاوە گواستوەتەوە بۆ عێراق. لە هەواڵێكیدا ئاژانسی هەواڵی…
Total
0
Share