ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند.

ئەپیکور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، “وەک چەندین جار رامانگەیاندووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە، بەتایبەت دوای   رێککەوتن و پاڵپشتیکردن لەو گرێبەستە بازرگانی و ئابورییانەی کە هەبوون لەگەڵ ئەپیکور”.

دەشڵێت، “ئێمە هەوڵدەدەین رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەین بە نوسراو کە تێیدا شەفافیەت هەبێت لە شێوازی پارەدان، بەبێ دەستوەردانی سیاسی”.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتیووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی خێرا و سوودبەخش بۆ هەردوولا. ئێمە هاوڕاین لەگەڵ لێدوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە رۆژی 22ی شوبات رایگەیاندبوو، خێراکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە ئابوریی عێراق بەهێز دەکات و لە ئاست داخوازیی هاوڵاتییانیشدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكان: هۆكاری گرانبوونی نان حكومەتە و هاوكاریمان ناكات

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکانی سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و دەڵێن، هۆکاری گرانبونی نان حکومەتە، چونكە لەهیچ پێداویستییەكدا هاوکارییمان…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی: لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێرییەوە هیچ گرێبەستێکمان واژوو نەکردووە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەبارەی پرۆژەی رووناکی گرێبەستێکیان بۆ هێناوین بەبێ وەرگرتنی بیروبۆچوونمان، ئێمەش واژوومان…
Total
0
Share