راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە سلێمانی

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەیانی ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە سلێمانی.

نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، ” لەژێر رێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان قاسم ئەعرەجی سەردانی سلێمانی دەکات”.

ئاشکراشیکرد، “ئامانج لەسەردانەکە بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی رێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن و ئەقڵیەتی خۆی دەسەپێنێت. نەوزاد…
Total
0
Share