توێژینەوەیەک مەترسیی ژێرئاو کەوتنی شاری نیویۆرک ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، بەهۆی زیادبوونی کێشی شارەکە و هەڵکەوتەی شوێنەکە و پیسبوونهی ژینگەکەی ئەگەری ژێرئاو کەوتنی شاری نیویۆرکی ئەمریکا هەیە.

کێشی شاری نیویۆرک 1.7 تریلیۆن پاوەندە، لە ماوەی 150 ساڵی رابردووشدا زیاتر لە یەک ترلیۆن تۆن پیسیی کراوەتە زەوی وئاسمانی شارەکە، کە ئەمەش هۆکاربووە بۆ تواندنەوەی بەشێک لە شاخە سەهۆڵینەکان و بەرزبوونەوەی ئاوی زەریا و رووبەرە ئاوییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.

توێژەران دەڵێن، لەبەرئەوەی شاری نیویۆرک لەسەر ئاوە، لەگەڵ ئەو شارانەی دیکەی جیهان کە لەسەر ئاون 3-4 هێندەی ئەو شارانەی لەسەر ئاون زیاتر ئەگەری ژێرئاوکەوتنیان هەیە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما ئەگەرەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو زیاتر دەبن، بە شێوەیەک پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 نزیکەی حەوت پێ بەرزبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە…
Total
0
Share