سواڵكەرێكی پیاو كە خۆی كردبووە ژن دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوكەوە سواڵکەرێكی پیاو بە جلی ژنانەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایگەیاند، لە گەڕەکی حیساباتی شارەکە پیاوێک دەستگیركراوە كە خۆی کردووە بە ژن و سواڵی کردووە.

بۆ جاری دووەمە لە ماوەی رابردوودا لە کەرکوك سواڵکەری پیاو بە جلی ژنانەوە دەستگیردەکرێت، وەك ئەوەی پۆلیسی شارەكە ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرکردنی جلی ژنان بۆ مەبەستی راکێشانی سۆز و عاتیفەی هاوڵاتییانە و، پۆلیسی کەرکوك بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا، کە ئەگەر…
Total
0
Share