بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لەبارەی دۆخی تەندروستیی مانگرتووانەوە بۆ ئێستا دەدوێت.
ئومێد هیدایەت، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاریگەریی 15 رۆژی مانگرتن لەسەر جەستەی مانگرتووان ماوە و پێدەچێت کاریگەرییەکە لەسەر هەندێکیان درێژخایەن بێت”.
باسی لەوەشکرد، “بەپێی ئەنجامی تێستەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین بۆ پێدانی خۆراک، و لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕی خۆراکدا خواردنیان پێدەدرێت”.
سەبارەت بە کاتی چوونەوەی مانگرتووان بۆ ماڵەوە و بەجێهێشتنی نەخۆشخانە، ئومێد هیدایەت، وتی، “ئەوەش بەپێی ئەنجامی تێستەکانیانە و لەسەر ئەو ئەنجامانە بڕیار دەدەین، چونکە پێویستیان بە چاودێریی زیاترە بۆ وەرگرتنی ئەو ڤیتامین و کانزایانەی لەماوەی مانگرتنەکەدا لەدەستیانداوە”.