پۆلیسی سلێمانی: ژنێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی دزینی‌ بڕێك پارە، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزی بووی‌.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە تۆمەتی دزینی‌ بڕێك پارە مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزی بووی‌.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێك پارەی‌ لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزی بووی‌.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار كە پێشینەی تاوانی هەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share