زیاد جەبار: كۆمسیۆن كارانەكراوەتەوە و ئەوەی پارتی دەیڵێت كاری پێناكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن كارانەكراوەتەوە و ئەوەی پارتی دەیڵێت كاری پێناكرێت و دەشڵێت، “دەمانەوێت كە هاوڵاتی چووە سەر سندوقەكانی دەنگدان دەنگەكەی پارێزراو بێت”.

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی شاری خانەقینیان كرد و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هەموو كات لەگەڵ یەكڕیزیی نێو ماڵێ‌ كوردداین و زۆركات قوربانیمان داوە و پێویستمان بەوە هەیە كورد لە ناوچە دابڕێندراوەكان یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بێت.

ئاشكراشیكرد، “كۆمسیۆن كارانەكراوەتەوە و ئەوەی پارتی دەیڵێت كاری پێناكرێت و “دەمانەوێت كە هاوڵاتی چووە سەر سندوقەكانی دەنگدان دەنگەكەی پارێزراو بێت”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: نیوەی ئاژەڵەکانی سەر زەوی کەمیانکردووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتییە كاكەییەكانی موسڵ و هەولێر كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share