ئینێستا دەگەڕێتەوە؟

ئەندرێس ئینێستا، ماڵئاوایی لە یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی کرد و ئەگەر هەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

دوای ئەوەی ئەندرێس ئینێستا لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە لە یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی بەردەوام نابێت، سەرچاوە ئیسپانییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ناوبراو دەگەڕیتەوە بۆ ئیسپانیا و درێسی بەرشلۆنە دەپۆشێتەوە.

جۆردی جیڵ، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بە “دیاریۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، کە “نیگارکێشەکەی کەتەلۆنیا” واز لە یاریکردن ناهێنێت، ئاشکراشی نەکردووە وەرزی داهاتوو لە چ یانە و خولێک یاریدەکات.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، بەرپرسانی بارسا پەیوەندییان بە ئینێستا-وە وەکردووە، داوایان لێکردووە لە حوزەیرانی 2023وە درێسی بارسا بۆ وەرزێک بپۆشێت بەو مەرجەی وەک جێگرەوەی پێدری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک وەک یاریزانێکی سەرەکی.

بابەتی پێشتر

پاریس دووانی کڕیوە و "ئۆفەری نیوە"ی پێشکەشی ڕامۆس کردووە

بابەتی دواتر

سەرۆکی پێشووی ئیسپانیۆل: بارسا و بەلەد وەلید فێڵیان لێکردین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share