بەیانیی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر، بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە 15 سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتییان مرداربوونەوە و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحرکە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیان، سەگی بێلانە پەلاماری مەڕوماڵاتی هاوڵاتییانیاندا و بەهۆیەوە 15 مەڕ و بزن مرداربوونەتەوە و 15ی دیکەشیان برینداربوون.