بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
Total
0
Share