قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازداین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەینێت، لەگەڵ ئەوەداین لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای نەوت و غاز پەسەندبکرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران یاسای نەوت و غاز پەسەندبکرێت، بە جۆرێک کە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلابکاتەوە و بەپێی دەستووریش دەسەڵاتەکان و تایبەتمەندییەکانی هەرێم لە یاساکەدا پارێزراوبێت.

وتیشی، لەکۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکا – کوردستان لەبارەی گازی کوردستانەوە روونمکردەوە ئەولەوییەتی ئێمە بەکارهێنانییەتی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ و گەشەپێدانی ژێرخانی پیشەسازی و ئابوریی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، داواشمکرد کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەشدارییەکی کاراتر و کاریگەرتریان هەبێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە بۆ پێشكەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد

رۆژنامەنووسێک رایگەیاند، یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد. پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار،…
Total
0
Share