نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 150 دینارە.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕدا بە دوو هەزار و 500 دیناربووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕدا بە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 150 دینارە.

راشیگەیاند، هۆكاری دابەزینی نرخەكەی پەیوەندیی بە خستنەڕووەوە هەیە و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان زۆرن و فرۆش كەمە و ناردنە دەرەوەشی قەدەغەنەكراوە بە ئامانجی ئەوەی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەند نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك باس لە لەمپەڕەكانی بەردەم نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سێ لەمپەڕ بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان.…
Total
0
Share