قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، راشكاوانە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم گفتوگۆمان لەسەر كێشەكان كرد و لەمەوبەدوا داهات لە هەموو بازگە و فڕۆكەخانەكان كۆدەكەینەوە و دەچێتە خەزێنەی گشتی و مووچە كاری لە پێشینەمانە.
لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمیش رایگەیاند، دۆسیەی نەوت گۆڕانكاریی جەوهەری پێوەدیارە و سۆمۆ بەرپرسە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئێمە چەند جارێك رامانگەیاندووە، ئەگەر سۆمۆ نەوتی هەرێم بە گرانتر دەفرۆشێت با بیفرۆشێت و ئێستا عێراق داوای لە توركیا كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لەبارەی هەڵبژاردنیش لە هەرێمی كوردستان جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، یەكێتی و پارتی دوو هێزی سەرەكین و هەڵبژاردنیش لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، بەڵام پێویستمان بە هەمواركردنەوەی یاساكە هەیە و چاوەڕێی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكەین.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، كۆمسیۆنی عێراق پەیڕەوی هەمواركراوی یەكێتی پەسەندكردووە، یەكێتی ئەمڕۆ یەك سەرۆكی هەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یە”.
وتیشی، “داوا دەكەم یەكێتی لە كابینەی داهاتوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەربگرێت”.