پۆڵا شەهید سیروان: داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی.

پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 23ی نیسانی   2026بە نووسراوێکی ڕەسمی داوام لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 یان هەر یاسایەکی تری بودجە کە لە داهاتوودا پەسەند دەکرێت، 39 هەزار مامۆستای گرێبەست بکرێنە سەر بودجەی فیدراڵی و پاشان بکرێنە هەمیشەیی، کە مافێکی یاسایی و مرۆیی و دەستووریی خۆیانە.

وتیشی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران واژووی لەسەر نووسراوەکە کرد و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیداری کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاس بۆ خودا، پاشان سوپاس بۆ هەڤاڵانم لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و هەڤاڵانی دیکەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەتایبەت ( د. دیلان غەفور، د. جەمال کۆچەر و کاک ئەحمەد حاجی ڕەشید).

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری کارمەندێکی ئێشکگرییەوە چیرۆکە تراژیدییەکانی رۆژانەی سەر…
Total
0
Share