کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 800 فەرمانبەر لە هەرێم دادەمەزرێنێت

بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە کۆمسیۆنی بەڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەزامەندیداوە لەسەر دامەزراندنی 840 فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان .

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بەختیار شاوەیس وتی، ” دوای ئەوەی واژوومان کۆکردەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و کۆمیسیارەکان ڕەزامەندییاندا لەسەر دامەزراندنی (840) فەرمانبەر لە نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “لەو ژمارەیە 365 فەرمانبەری بۆ سلێمانی، 265 بۆ هەولێر و 240 فەرمانبەریش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو فەرمانبەرانەی کە دادەمەزرێن هەمان ئەو کەسانەن کە پێشتر لە نوسینگەکانی کۆمسیۆن گرێبەستییان هەبووە و گرێبەستەکانیان نوێدەکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

" سەڵاح بەختەوەر نییە و لە یارییەکەی میتیلاندەوە هەست بە توڕەیی دەکات "

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری تەندروستی بۆ ڤایرۆسە نوێیەکە دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share