ئەمشەو هەلیكۆپتەرێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە هانای منداڵێكەوە دەچن كە تەندروستی ناجێگیربووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمشەو دوای ئەوەی منداڵێك لە قەزای كەلار تووشی رووداوێك بوو، بەهۆیەوە تەندروستی ناجێگیر دەبێت، لە كەلارەوە رەوانەی دەربەندیخان كرا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دواتر بە هەلیكۆپتەرێكی تایبەتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە هانایەوە چوون و گەیەندراوەتە شاری سلێمانی.