چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی دوكان – سلێمانی هێڵی دوو، چەند گەڕەكێك لە شاری سلێمانی و گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە بێئاودەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی دوكان – سلێمانی هێڵی دوو، چەند گەڕەكێك لە شاری سلێمانی و گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە بێئاودەبن و تیمەكانمان لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان هەموو هەوڵێك دەدەن لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئاو بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دابینبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوا: لە هێرشێکی یـ.ـەپـ.ـەگە و یەپەژە 22 چەکداری سەر بە دیمەشق کـ.ـوژران

لە هێرشێکی یەپەگە و یەپەژە 22 چەکداری سەر بە هێزەکانی دیمەشق کوژران. راگەیاندنەکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی یەپـ.ـەگە و…
Total
0
Share