سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
ژینگەپارێزان لە قەزای خەبات گردبوونەوە

گردبوونەوەی ژینگەپارێزانی قەزای خەبات فۆتۆ: دیار حوسێن

بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان ژینگەپارێزانی قەزای خەبات بایكۆتی كاریان راگەیاند و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە ژینگەپارێزان لە قەزای خەبات گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا، بەشداربوویەكی گردبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مووچەی دوو مانگ و 21 رۆژیان لای كۆمپانیایە و نایانداتێ.

وتیشی، بە سێ جار مووچەی مانگێكمان دەدەنێ، هەر جارێك 100 هەزار دینار دەدەن.

بەشداربوویەكی دیكە رایگەیاند، بژێویی ژیانیان خراپە و ناشزانن بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەیان كێیە تا رووی لێبكەن.

ژینگەپارێزان مووچەی مانگانەیان 300 هەزار دینارە، ئەو بڕەشیان دوادەخەن و بە تەواوی پێنادرێت.

ژینگەپارێزێكی دیكە باسی لەوەكرد، خاوەن دوكان بێزاربووە هێندە چووەتە لای و بە قەرز شتی لێوەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دزیکردنی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

کەشوهەوای ئەم هەفتەیە چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share