مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار بە عومرەکاران لە فڕۆکەخانەکان ئاشکرادەکرێت

فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گەشتی عومرە دەکەن لەناو فڕۆکەخانەکەدا تەنها سێ هەزار دۆلاریان بۆ ئاڵوگۆڕدەکرێت.

فڕۆکەخانەی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی هەر عەمرەکارێک بڕی سێ هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 هەزار دیناری عێراقی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە عومرەکار ئەم مەرجانەی تێدابێت( هەبوونی پاسپۆرتی عێراق، هەبوونی تیکت، تەواوکردنی بۆردینگ، تەمەنی سەرووی 18 ساڵ بێت”.

ئاشکراشیکرد، “هەر عومرەکارێک بۆی هەیە تەنیا یەکجار لە مانگێک دا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی بڕیاری بانکی ناوەندی بۆ گەشتی ئاسایی لە فڕۆکەخانەکان تا حەوت هەزار دۆلاریان پێدەفرۆشرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: بەمنزیکانە قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی ڕادەگەیەندرێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمنزیکانە قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی ڕادەگەیەندرێت. ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمنزیکانە قۆناغێکی…
Total
0
Share