پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەدات

بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لە خاڵەكانی بەرنامەی كاریش بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر داوای دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی رۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە كە دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانە و بڕیارە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەمجۆرەیە:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامێتی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1- عەبدولستار مەجید قادر
2- عوسمان عەلی سمایل
3- بەدریە ئیسماعیل مەحمود
4- موسلیم عەبدوڵا رەسوڵ
5- هەورامان حەمەشەریف حەمەڕەشید.
6- رووپاك ئەحمەد رەحمان
7- عومەر عەبدوڵا فەتاح.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89 و 97) لە په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

– پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
– پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: دانانەوەی باج لەسەر كارتی مۆبایل رەتدەكەینەوە

بابەتی دواتر

هێزێكی عێراقی دەوروبەری كامپێك لە مەخمور دەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و پارتی كۆدەبنەوە

دوای ئەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنە…
Total
0
Share