سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لە بەشە جیاوازەكانی سەر بە سەرۆكایەتیمان لەپێناو باشتركردنی شەقام و خزمەتكردنی زیاتری شارەكەمان، لە ماوەی هەفتەیەكدا، هەڵمەتی كاركردنیان بۆ قیرتاوكردنی ئەم شوێنانە بە بڕی نزیكەی 16 هەزار مەتر دووجا ئەنجامداوە و نۆژەنكردنەوەكەش بریتین لە:-
1. قیرتاوكردنی شەقامی بابان; لەبەردەم تێرمیناڵی شارەزوور بۆ فولكەی دەستاڕەكە.
2. قیرتاوكردنی شەقامی سەركارێز بۆ نەخۆشخانەی پێستەكە.
3. شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك مزگەوتی نایلەخان.
4. چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكیی نزیك پاركی دایك و شەقامێك لەسەرو ئامادەیی بازرگانیی كچان نزیك باخی گشتی.