هێزەکانی 70 لەبارەی کێشەی پێشمەرگەکەیانەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی 70ی پێشمەرگە لەبارەی لێدوانی ئەو پێشمەرگەیەی کە رایگەیاندبوو لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و غەدری لێکراوە رایگەیاند، “لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین و چارەسەری دەکەین”.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکە سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەی سکاڵای ئەو پێشمەرگەیە دەکات و رایگەیاندووە، “له‌دوای ئه‌وه‌ی (به‌شدار عه‌بدوڵا) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ غه‌دری لێده‌كرێت راسته‌وخۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌كانی 70 بڕیاریدا خۆی لێکۆڵینەوە لەو کێشەیە بکات”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “کێشەی بەشدار عەبدوڵای پێشمەرگە بە وردی لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و چارەسەر دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێم بونیاددەنرێت

بابەتی دواتر

سێیەم رۆژە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە 300 ملیۆن نزیکە دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share