دەنگۆیەكی ئەنقەرە ڕەتدەكەنەوە
هەپەگە و وەزارەتی دەرەوە: هێرشەكە توركیا ئەنجامیداوە

دەربارەی هێرشەكەی زاخۆ هەپەگە دەڵێت، هیچ هێزێكیان لەو ناوچەیەدا نییە و دەوروبەرەكەی لەلایەن سوپای توركیاوە داگیركراون و وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، دوای لێكۆڵینەوە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی بۆردومانەكە لەلایەن سوپای توركیاوە كراوە.

دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانەكەی پاش نیوەڕۆی دوێنێیەوە بۆسەر گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كە بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23ی دیكە برینداربوون، توركیا ڕووبەڕووی ڕەخنە و كاردانەوەی توند بووەوە، بەرپرسانی ئەنقەرە ڕەتیانكردەوە هێرشەكە لەلایەن هێزەكانی سوپای وڵاتەكەیانەوە ئەنجامدرابێت و بە كاری گەریلاكانی پەكەكەیان ناوبرد.

بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هیچ هێزێکیان نییە لەو ناوچەیەی کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا.

ڕوونیشیكردەوە، “لە ناوچەکانی نزیک ئەم هەرێمەش گردەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون و لە ناوچەکەدا باڵادەستن، هەروەها هێزە سنوورییەکانی عێراق و هێزە جیاجیاکانی هەرێمیش هەن کە سەر بە حکومەتی هەرێمن لە ناوچەکەدا بۆیە ئەم ڕووداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.

هەپەگە دەشڵێت، “دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوەیە ژیانی هاوڵاتییان کۆتایی پێبێت و لە هەرێمەکە دەریانبکات”.

دوابەدوای هێرشەكە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ڕەوانەی شوێنی هێرشەكە لە گوندی پەرەخێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد تا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن.

فوئاد حسێن لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئێمە شارەزا و بەرپرسی سەربازیمان لەگەڵدایە، دوای لێكۆڵینەوە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی بۆردومانەكە لەلایەن سوپای توركیاوە ئەنجامدراوە.

وتیشی، “حکومەت و سوپای تورکیا و هەندێک جار دەڵێن بەرگری لە خۆمان دەکەین، بەڵام تۆپبارانی گوندێکی ئارام و کوشتنی خەڵکی مەدەنی و گەشتیار ئەمە نابێتە بەرگری لە خۆکردن”.

وەزیری دەرەوەی عێراق داواشی لە تورکیا کرد سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق ڕابگیرێت و داوای لێبووردن لە گەلی عێراق بکات و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان و برینداران بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

تورکیا جەختدەکاتەوە: هیچ هێرشێکمان بۆسەر هاوڵاتییانی سڤیل لە دهۆک ئەنجامنەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك…
Total
0
Share