کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

پلەکانی گەرماش نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە.

هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت.

ئاماژە بەوەکراوە کە لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووردا.

بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێت لە پلەکانی ئەمڕۆ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم  بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەمجۆرە خستووەتەڕوو، بەهۆی نزمە پەستانێکی قووڵی باشووری عێراق، نا سەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لە رۆژی هەینی دەست پێ دەکات تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

هەروەها خێرایی با تاڕادەیەک چالاک دەبێت، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەشدا پلەکانی گەرما 5 بۆ 6 پلە دادەبەزن.

بابەتی پێشتر

کوژراوانی شەڕەکانی دوای 11ی سێپتەمبەر چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

وەزیرێك بۆ جوتیاران لەبارەی پارەی گەنمەوە: ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە نمەباران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share