بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا دۆزینەوەی چوار منداڵی بە زیندوویی راگەیاند پاش بێسەروشوێنبوونیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان لە دارستانەكانی ئەمازۆن.

گۆستاڤۆ پیترۆ، سەرۆكی كۆڵۆمبیا لە تویتێكدا رایگەیاند، پاش هەوڵێكی چڕی هێزە سەربازییەكانیان، چوار منداڵەكەیان دۆزییەوە كە بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەكەیانەوە بێسەروشوێن بوون، ئەوانیان بە زیندوویی دۆزیوەتەوە.

دەسەڵاتداران زیاتر لە 100 سەربازیان لەگەڵ سەگی راهێنراو بڵاوەپێكرد بۆ دۆزینەوەی منداڵەكان.

فڕۆكەكە لە 1ی ئەم مانگەدا لە ئاسمانی ئەمازۆن كەوتەخوارەوە و لە ئاكامیدا باوك و دایكی منداڵەكان و دوو كەسی دیكەی پێگەیشتوو گیانیان لەدەستدا، بەڵام هێشتا هۆكاری كەوتنەخوارەوەكە ئاشكرانەكراوە.

منداڵەكان تەمەنیان (13، 9 و 4 ساڵ) و ساواكەش تەمەنی 11 مانگە، ئەوان لەدوای كەوتنەخوارەوەكەوە لە دارستانەكەدا لە جموجوڵدا بوون.

پێشتر دۆزینەوەی هەندێك پاشماوە ئەو بڕوایەی لای دەسەڵاتداران دروستكرد كە منداڵەكان زیندوون، لەوانە چاڵێك كە بە درەخت و گژوگیا داپۆشرابوو، هەروەها مقەست و بەستەری قژ، جگە لە شوشە شیری ساواكە و میوەیەكی نیمچە خوراو.

سەرەتای ئەم هەفتەیە سەربازان تەرمی فڕۆكەوانەكە و دوو كەسی دیكەی پێگەیشتوویان دۆزییەوە، دواتریش تەرمی دایكی منداڵەكانیان دۆزییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share