(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی پادشای چامپیۆنزلیگی تێپەڕاند و گەیشتە یاریی کۆتایی

ئەمشەو چوارشەممە، یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 23، 37، 76 لەلایەن بێرناردۆ سیلڤا (دوو گۆڵ)، مانوێل ئاکانجی، جولیان ئەلڤارێزەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (5-1) سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بلیتی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بڕی، لەو یارییەشدا کە بڕیارە لە ئیستانبوڵ لە تورکیا ئەنجامبدرێت، ڕووبەڕووی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجار لە مێژووی هاوچەرخی فەرەنسادا سەرۆك كۆمارێك سزادرا

بابەتی دواتر

بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share