زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوییان لەسەرە

ئەتڵەسی قەڵەویی جیهانی سەر بە یەكێتیی قەڵەویی جیهانی لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین زەرەرمەندی قەڵەوین بڵاوكردەوە و دەڵێت، زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان لەمساڵدا لە بەردەم ئەگەری قەڵەوبووندان.

سەرەڕای چارەی زۆر، چارەسەری جۆراوجۆر و ملیۆنان ڤیدیۆی هاندەر و پاڵپشت، قەڵەوی تائێستا وەك تارماییەك بەشوێن خەڵكەوەیە لە سەرتاسەری جیهاندا، مایەی مەترسییە بۆ ئەوانەی تائێستا تووشنەبوون، جگەلە نەخۆشییە پەیوەندیدارەكان.

بەپێی راپۆرتی ئەتڵەسی قەڵەویی جیهانی، دوورگەی ناورۆ رێژەی قەڵەویی تیایدا نزیكەی 60%ە، بەوەش لە ریزبەندیی یەكەمی جیهانیدایە.

لەسەر ئاستی عەرەبیش كوەیت لە ریزبەندیی یەكەمدایە، بەڕێژەی قەڵەویی كە دەگاتە 34%، بەدوایدا قەتەر و سعودیە دێن.

ریزبەندی وڵاتانی دیكەی عەرەبیش بەمجۆرەیە (ئوردن، ئیمارات، لوبنان، بەحرەین، لیبیا، عێراق و عوممان).

راپۆرتەكە داواش لە سەرجەم وڵاتان دەكات رێگاچارەی نوێ و جیاواز لە رابردوو بگرنەبەر، وەك سەپاندنی باج و كۆت بەسەر بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردنی خۆراكی ناتەندروست و بەرهەمە چەوری بەرزەكان یان دەوڵەمەندەكان بە شەكر.

سكای نیوز لە زاری رەزان شویحان، شارەزای خۆراك دەڵێت، مەرج نییە رێژەی قەڵەوی لە وڵاتە زۆر دەوڵەمەندەكاندا بەرزبێت، راستە ئاسانی بەدەستهێنانی خۆراك لەو وڵاتانە هەیە كە هۆكارە بۆ قەڵەوبوون، بەڵام لە وڵاتە هەژارەكانیشدا كەمی هۆشیاری و جوڵەی كەمتر هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی قەڵەوی.

دەشڵێت، “هەر كەسێك كێشی كەم بێت مانای وانییە كە تەندروستر بێت لەوانی دیكە، بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین هەوڵ بۆ كێشێكی تەندروست بدەن لەجیاتی كێشی نمونەیی”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سازش لەسەر ژیان و كەرامەتی خەڵك و كادیرە دڵسۆزەكانی ناكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە خواردنی شوێنگرەوەکان شەکر دەدات.. دەبێتەهۆی مردنی پێشوەختە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستانی کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن “ئەمبوڵانسەکان”ی راگەیاند، هۆکارەکەی کەمیی بەنزینە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە. سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share