دابەشكردنی پارەی توێژێك پێشخرا

وەزارەتی بازرگانی، دابەشكردنی شایستەی جوتیارانی پێشخست.

لە ماوەی رابردوودا و پێش دەستپێكردنی وەرزی دروێنەكردنی گەنم و جۆ، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەبوو ئەمساڵ شایستەی دارایی جوتیاران دوانەخرێت و 10 رۆژ دوای رادەستكردنی دانەوێڵە، جوتیاران پارەكانیان وەربگرن.

لە نوێترین بڕیاردا، دابەشكردنی پارەی جوتیاران پێشخرا و بەپێی وتەی لایەنی پەیوەندیدار، هەمان رۆژ كە جوتیار گەنم یان جۆ رادەستی سایلۆ دەكات یاخود تەنها یەك رۆژ دواتر، پارەی بەرهەمەكەی وەردەگرێت.

خالد نەداوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پیشەسازیی دانەوێڵە دەڵێت، تا ئێستا تریلیۆنێك و 500 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دراوە بە وەزارەتی بازرگانی بۆ دابەشكردنی شایستەی دارایی جوتیاران و پرۆسەی دابەشكردنی پارە بەردەوامدەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە بەپێی پێشبینییەكان، بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دەگات بە چوار ملیۆن تۆن.

بابەتی پێشتر

ڕاداری سوور لەسەر ماڵەکەی نێیمارە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی ئامادەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share