مان سیتی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پاڵەوان؟

بەرپرسانی “پریمەرلیگ” هەفتەی داهاتوو لە یاریگای “ئیتیحاد” ئامادە دەبن، وەک ئەگەرێک بۆ یەکلاییبوونەوەی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی.

شەممەی داهاتوو (20/5)، یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نۆتینگام فۆرێست یاریدەکات، لە ئەگەری دۆڕاندنی تۆپچییەکاندا، مانچستەر سیتی ڕۆژی یەکشەممە بە بردنەوەی لە چێڵسی دەبێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ.

ئەگەر ئارسیناڵ لەو یارییەشدا یەکسانبێت، سیتی پێویستی بە خاڵێک دەبێت بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.

بەوهۆیەوە بەرپرسانی “پریمەرلیگ” بڕیاریانداوە بە جامی خولی ناوخۆوە لە یاریگای “ئیتیحاد” ئامادەبن، چونکە دوایین یارییە سیتی لە یاریگای خۆیدا ئەنجامیدەدات.

ڕێچارد ماستەرز، بەڕێوەبەری خولی ئینگلیزی وەک بەرپرسی خولەکە لە یاریگای ئیتیحاد بوونی دەبێت، کە لەلایەن هاندەرانی یانە شینەکەوە کەسێکی نەخوازراوە بەهۆی تۆمەتبارکردنیان بە لادان لە ڕێساکانی یاریی خاوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share