هۆشداری لە بەکارهێنانی جێگرەوەکانی شەکر دەدرێت

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بەکارهێنانی بەردەوامی جێگرەوەکانی شەکری دەستکرد دەدات و بە هۆکاری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشییە درێژخایەنەکان هەژماری دەکات.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “ئەو بەرهەمە دروستکراوانەی وەک جێگرەوەی شەکری سپی بەکاردەهێنرێن هیچ کاریگەرییەکان لەسەر دابەزاندنی کێش نییە و ئەگەری هیچ نەخۆشییەکیش کەم ناکەنەوە”.

ئاشکراشیکردووە، “ئەو جۆرە بەرهەمانە هیچ سوودێکیان بۆ کەمکردنەوەی چەوری جەستەی منداڵ و پێگەیشتووش نییە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “بەکارهێنانی درێژمەودای ئەو مەوادانە دەبێتە هۆی شەکرەی جۆری دووەم و جەڵتەی مێشک و دڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکە”.
داواشدەکات، “وا باشترە بیر لە بەکار‌هێنانی ئەو خواردنانە بکرێتەوە کە شەکری سروشتی تێدایە”.

 

بابەتی پێشتر

12 تۆن و 400 كیلۆگرام كاڵەك دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

دوای شەش مانگ لە دەستگیرکردنی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە هەرێمی داغستانەوە دیپۆرتی هەرێم کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share