هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا نابڕدرێت

وەزیری پەیوەندییەكان رایدەگەیەنێت، داواكارییەكی بۆ بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوە وەزارییەكانی پۆلە ناكۆتاكان رەتكردووەتەوە.

هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە داوایەكی پێشكەشكردووە بۆ بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوە وە زارییەكاندا وەك ئەوەی هەموو ساڵێك روودەدات.

وتیشی، “وەزارەتی پەیوەندییەكان داوایەكی رەتكردووەتەوە بە بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەمساڵدا لە كاتژمێرەكانی تاقیكردنەوە وەزارییەكانی پۆلە ناكۆتاكاندا”.

لەلایەكی دیكەوە ئاماژەی بەوەدا كە وەزارەتەكەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هەڵدانی مانگی دەستكردی عێراقی دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتەكە پێشتر رەزامەندی نیشاندا لەسەر هەڵدانی یەكەم مانگی دەستكردی عێراق.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ ڕیکۆردی مێرکاتۆ بۆ سۆبۆسلای دەشکێنێت

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share