تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە

ئەمڕۆ دوو حاڵەتی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە پارێزگای بەسرەی عێراق تۆمارکراوە و رێکارەکانی خۆپارێزیش چڕکرانەوە.

عەباس ماهر قائیمقامی قەزای زوبێر رایگەیاند، “دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، یەکەمیان لە قەزای زوبێر بووە و ئەوی دیکەشیان لە ناحیەی سەفوان”.

هەر ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لە قەزای خەسیب کۆبوونەوە و بڕیاردرا بردنە دەرەوەی ئاژەڵ و گۆشتەکەی بۆ دەرەوەی قەزاکە رابگیرێت تا کاتێکی نادیار.

لە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکردبوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95 كەس لە سەرتاسەری وڵاتدا تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 13 کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هـ.ـادی عامـ.ـری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتـ.ـح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share