بەهای دۆلار دادەبەزێت

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەرەكییان كۆنترۆڵكردنی بەهای دۆلار و دابەزاندنی نرخەكەیەتی بەرامبەر بە دینار.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە تێیدا هاتووە، یەك دۆلار بە 1320 دینار دەخرێتە بازاڕەوە و كاری لەپێشینەی ئێستای بانكی ناوەندیی عێراق ئیدارەدانی سیاسەتی كاشە و دەیەوێت كۆنتڕۆڵی بكات لەپێناو كەمكردنەوەی هەڵاوسان و راگرتنی ئابوریی وڵات لەڕێگای پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، جیاوازیی نرخی دۆلار لە نێوان بانكی ناوەندی و بازاڕەكان پابەندە بە چەند هۆكارێكەوە و لەوانەش دامەزراندنی سەكۆی ئەلیكترۆنییە لە نێوان بانكی ناوەندی و بانكە بازرگانییەكان بۆ كۆنتڕۆكردنی داواكاریی حەواڵەی دەرەكی كە ئەوەش وادەكات بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
Total
0
Share