شاندی حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق تاووتوێدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان.

كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و پشكی هەرێمی كوردستان تیایدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم، پاش بەڕێكەوتنی بۆ بەغداد، نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکە، چە‌سپاندنی ڕێككە‌وتنی مانگی 12ی 2020ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە،‌ لە‌سە‌ر پڕۆژەیاسای بودجە‌ی 2021، كە‌ تیایدا پشكی ھە‌رێم بە 12.67٪‏ دیاریكراوە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی فیلمە ئێرانییەكەوە ناڕەزایی گەیەندرایە ئێران

بابەتی دواتر

سلێمانی.. "تەقەکەرێک دەستگیرکرا"

بابەتی پەیوەندیدار