بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامی هەیە و ئۆنسەیەک گەیشتە 2155 دۆلار

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو و بۆ ماوەیەکی درێژ بە بەردەوامی جێگەی سەرنجی ئابوریناسان و میدیا جیهانییەکانیشە، ئەوەش دوای ئەوەی رێژەی بەرزبوونەوەکە بەشێوەیەکی بەرچاوە و نزیکەی 10 رۆژی لەسەر یەکە نرخەکەی زیاددەکات.

ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا بەنرخە بەرزبووەتەوە بۆ 2155 دۆلار و هەر کیلۆیەکی گەیشتووەتە، 69 هەزار و 296 دۆلار.

لێدوانەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا کە پێشبینیی دابەزاندنی رێژەی سوودی ئەمریکای لەمساڵدا کرد، بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی نرخی زێڕ کاتێک بەرزدەبێتەوە کە رێژەی سوود کەم بێت.

پاول رۆژی چوارشەممە ئەوەی راگەیاند، کە کەمکردنەوەی رێژەی هەڵاوسان پێدەچێت رووبدات ئەگەر ئابوری بە شێوەیەکی بەرفراوان گەشە بکات وەک چاوەڕوان دەکرێت.

ئارسەر پاریش، شرۆڤەکاری پێشووی داتاکان، بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، فاکتەری سەرەکی پشت ئەم بەرزبوونەوەیەی ئەم دواییەی نرخی زێڕ، بەردەوامی دابەزینی داهاتی راستەقینە و دابەزینی چاوەڕوانییەکانی هەڵاوسانە، ئەمەش وا دەکات وەبەرهێنەران روو لە کڕینی زێڕ بکەن.

 

بابەتی پێشتر

وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیان لە محەمەد حەلبووسی کرد

بابەتی دواتر

گۆتێرێش بۆ لایەنەکانی سودان: رێزی مانگی رەمەزان بگرن و شەڕ رابگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share