سەدر سەردانی گڵكۆی باوكی قەدەغەكرد

موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر تۆمارێكی دەنگیی بڵاوكردەوە و خۆی لە گرووپێك بێبەری كرد، سەردانی گڵكۆی باوكیشی قەدەغەكرد.

لە تۆمارێكی دەنگیدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر هێرشدەكاتەسەر بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان و بە لادەر ناودێریان دەكات.

لە پەیامێكدا كە بە تۆماری دەنگی بڵاویكردەوە، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، “من پێشەوا مەهدی نیم و خۆم و دڵسۆزان بێبەری دەكەم لە كاری لادەرانە و ئەوانەی بانگەشەی نزیكییان لە منەوە دەكەن”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، موقتەدا سەدر رێوڕەسمەكانی یادكردنەوەی شەهیدكردنی باوكی و سەردانیكردنی گڵكۆكەی هەڵوەشاندەوە و ئاماژە بە داخستنی دەرگای گڵكۆكەی باوكی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە. سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای…
Total
0
Share