پڕۆژەیەکی وزەی خۆر بە توانای هەزار مێگاوات جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلمەسداری ئیماراتی پڕۆژەیەکی وزەی خۆر بە توانای هەزار مێگاوات جێبەجێدەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق و عەبدوڵا مەتەر باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق، تاوتوێی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک پڕۆژە و پلانی هاوبەشی هەردوو وڵات کراوە لەوانە جێبەخێکردنی پڕۆژەیەکی وزەی خۆر.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەردوولا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی وزەی خۆر بە توانای هەزار مێگاوات کارەبا رێکەوتوون و پێشبینی دەکرێت لە ماوەکانی داهاتوودا بە رەسمی هەنگاوەکانی جێبەجێبکرێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، پڕۆژەکە تایبەتە بە دروستکردنی وێستەگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر کە بە هاوبەشی وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق و کۆمپانیای ئەلمەسداری ئیماراتی جێبەجێدەکرێت و توانای دابینکردنی رێژەیەکی باشی کارەبای هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: جوتیاران دەتوانن گەنمەكانیان بەو نرخە ساغبكەنەوە كە دەوڵەت دیارییكردووە

پارێزگاری كەركوک رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ، جوتیاران دەتوانن بەروبومی گەنمەكانیان بەو نرخە ساغبكەنەوە، كە دەوڵەت دیارییكردووە. رێبوار تەها، پارێزگاری…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: توركیا بەشێكی خاكی عێراقی داگیركردووە، پێویستە بەهێز دەربكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەهێز وەڵامی توركیا بدرێتەوە، بۆ دەركردنی لەنێو خاكی عێراقدا،…
Total
0
Share