بەرپرسێكی دیكەی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

ئەمڕۆ دووەم بەرپرسی پارێزگای كەركوك لە پۆستەكەی لادرا و بڕیارەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچوێندراون.

بە بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە دکتۆر نەبیل حەمدی بوشناق بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا، عەبد عەلی حسێن توعمە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك، بە بڕیارێك كە نووسراوەكەی واژووی ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی عێراقی لەسەرە، لە پۆستەكەی لادرا.

بڕیاری لەكارلادانی ئەو دوو كاربەدەستەی كەركوك، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچوێندراوە كە رۆژی 11ـی ئەم مانگە دەركراوە و تایبەتە بە لەكارلادانی ژمارەیەك بەرپرس لە كەركوك، بەغداد و چەند پارێزگایەكی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share