لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران درا، بەڵام دەبێت سەرەتا حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بنێرێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاردرا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران، بەو مەرجەی سەرەتا حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرچاوەکە دەشڵێت، ناردنی ئەم مووچەیە بەم شێوازە، تەنها بۆ مانگی حوزەیرانە، بۆ مانگەکانی داهاتوو، دەبێت لیژنەکان بگەنە چارەسەری کۆتایی لەبارەی پرسە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان هەردوولا.