ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی لە مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگاداردەكاتەوە.

‎ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین ئەمڕۆ بەهۆی وەستانی سیستمی بەشی مۆڵەتەوە، سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی رۆژی شەممە لە وێبسایتی هاتوچۆی سلێمانی کۆدی سەردانیکردنیان وەرگرتبوو، دەتوانن سبەینێ دووشەممە بە هەمان کۆد سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن، بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “ئەمڕۆ یەکشەممە لە وێبسایتی هاتوچۆی سلێمانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن بەردەست نابێت، بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانەی رۆژی شەممە کۆدیان وەرگرتووە و لە سبەینێ دووشەممە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە، وێبسایتەکە دووبارە بەردەستدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەتوانن بێبەرامبەر خۆتان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە داوا لە هاوڵاتییان بکەن، بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی…
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share