ڤیدیۆ.. کاروانێکی ڕوسیا و تورکیا لە قامیشلۆ بەردبارانکرا

دوای زیادبوونی هێرشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ دانیشتووانی “تربەسپی”ی سەر بە قامیشلۆ، کاروانێکی سەربازیی ڕوسیا و تورکیایان بەردبارانکرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتێک کاروانێکی سه‌ربازیی ڕوسیا و تورکیا لە شارۆچکەی ” مه‌عشوق”ی سەر بە تربەسپی سەرقاڵی گەشتی هەفتانەبوون، لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە بەردبارانکران.

بەردبارانکردنی کاروانی سەربازیی تورکیا له‌ ڕۆژئاوا مێژوویەکی دوو ساڵەی هەیە و پێشتریش چەندین جار لەلایەن دانیشتووانی کۆبانێ و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەردبارانکراون.

ساڵی ڕابردوو لەکاتی بەردبارانکردنی کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە ڕۆژئاوا منداڵێکی کورد شەهید بوو و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نیگەرانن لە کردارەکانی تورکیا دژیان، لەوانە گرتنەوەی ئاوی ڕوباری فورات و بۆردومانکردنی بەردەوامی ڕۆژئاوا لەلایەن سوپای تورکیاوه‌.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ دەگەڕێتەوە بۆ یونایتد و ڕەنگە ماوەی بۆندەکەی درێژبکرێتەوە

بابەتی دواتر

مارسێلۆ، لە ئەفسانەوە بۆ بارگرانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share